به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی كوردستان ڕێپێوانی حكوومه‌تی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژی قوتابییان بایكۆت كردووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له شاره‌كانی سنه و پاوه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی ئازادیخواز مه‌راسمی حكوومه‌تی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ریان بایكۆت كردووه و هه‌ندێكیان دووكان و بازاڕكانیان داخستووه و زۆربه‌ی خه‌ڵك شه‌قامه‌كانیان چۆڵ كردووه. به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژی قوتابی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی له حاڵێك دایه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ بایه‌خێك به قوتابیانی ئێران نادات و به‌پێی ئاماره حكوومه‌تیه‌كان، یه‌ك ملیۆن قوتابی به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده وازیان له خوێندن هێناوه.