هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی سووریه له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له‌لایه‌ن خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و خه‌ڵكی پارێزگای سۆوه‌یداوه بایكۆت كراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه دانیشتووانی پارێزگای سۆوه‌یدای سووریه له خۆپێشاندانێك دا هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یان بایكۆت كرد و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بوون. هه‌روه‌ها مه‌جلیسی سووریای دیمۆكراتیك په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه له هه‌ڵبژاردنێكی موهه‌ندیسی كرا‌و دا به‌شداری ناكه‌ن.