کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بایكۆتی مه‌راسمه‌كانی مانگی موحه‌ڕه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كرماشان

بایكۆتی مه‌راسمه‌كانی مانگی موحه‌ڕه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كرماشان 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تایی مانگی موحه‌ڕه‌م دا خه‌ڵكی كرماشان كه‌مترین به‌شداریان له‌ مه‌راسمه‌ مه‌زهه‌بییه‌كانی ئه‌و مانگه‌دا كرتووه‌.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، له‌ شارۆچكه‌ی په‌ردیسی كرماشان به‌ ٣٠ هه‌زار جه‌معیه‌ته‌وه‌، ٢٠ كه‌س له‌ مه‌راسمه‌كانی موحه‌ڕه‌م دا به‌شدارییان نه‌كردووه‌. له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی كرماشان به‌ هه‌مان شێوه‌ مه‌راسمه‌ مه‌زهه‌بیه‌كانی موحه‌ڕه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بایكۆت كراوه‌. خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باوه‌ڕیان به‌ ته‌بلیغاتی مه‌زهه‌بی و خۆرافه نه‌ماوه‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئایینی بێزار بوون.