گاڵته‌جاڕانه‌تر له‌و شانۆیه‌ی كه قه‌راره له‌ژێرناوی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌رداندا به‌ڕێوه‌بچێت، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ته‌له‌ویزیۆنیی ڕۆژی ڕابردووی كاندیده‌كان بوو. له‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه تهلهویزیۆنییهدا، ده‌تگوت ده‌رهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌یكه سازكردنی فیلمه‌كه‌ی هه‌رزان ته‌واو بێت، سیایی له‌شكری فیلمه سینه‌ماییه‌كانی له‌ژێرناوی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلم هێناوه‌ته مه‌یدان، به بێ ئه‌وه‌یكه ته‌نانه‌ت سانسۆڕیشیان باش له‌به‌ر كردبێ. ئه‌وان نه‌ترسانه درۆیان ده‌كرد، به‌ڵێنی بێ بنه‌مایه‌یان ده‌دا و له‌وپه‌ڕی نه‌زانیدا باسیان له ئاڵۆزترین گوتاره ئابوورییه‌كان ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه عه‌قلی بژێویان باشی كار ده‌كرد و ئاگایان له‌وه بوو كه ئه‌و هێڵه سوورانه‌ی كه ڕێبه‌ره‌كه‌یان بۆی دیاری كردبوون، تێنه‌په‌ڕێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه پاش به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی ٢٨ی جۆزه‌ردانیش سبه‌ینێیه‌ك بوونی هه‌یه. هه‌واڵنێریی بی بی سی به ته‌نز نووسیی كه “ئه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه هیچ براوه‌یه‌كی نه‌بوو”. به‌ڵام درووستتر ئه‌وه‌یه كه بڵێین له‌و به‌ناو ڕووبه‌ڕوو بوونهوهیهدا هه‌ر هه‌موویان دۆڕاو بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه نه‌یانتوانی سه‌ره‌نجی ته‌ماشاچییان به‌ره‌و خۆیان ڕاكێشن.
به‌ده‌ر له‌و شۆوه تهلهویزیۆنیه سووك و ناشیانه‌یه، له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌رچی له به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران نزیكتر ده‌بینه‌وه، گه‌پجاڕی و بێ مایهبوونی ئاماده‌كارییه‌كانی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ. مشتێك دز و گه‌نده‌ڵ له‌ژێرناوی كاندیدی سه‌رۆك كۆماری له لایه‌ن ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاته‌وه دیاری كراون و قه‌راره به پێی به‌رنامه‌یه‌كی له‌پێشدا داڕێژراو له سه‌دا و سیما و باقیی میدیاكانی سه‌ر به ڕژیم ده‌ركه‌ون تا به هه‌ڵڕشتنی كۆڵێك درۆ، باس له به‌رنامه‌ی كاریی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وان كه له‌م بواره‌دا هیچ قسه‌یه‌كیان بۆ وتن پێ نییه، له‌گه‌ڵ یه‌كتر كێبه‌ركێیان داناوه تا باس له ساده‌بوون و سادهژیانی خۆیان بكه‌ن و ئه‌وه‌ش بكه‌نه پشتیوانه‌ی ته‌بلیغاتی فریوكارانهیان. یه‌كیان “ئۆتۆمبێلی نییه”، ئه‌ویتریان بهلانیزۆرهوه “پرایدێكی هه‌یه” و ئه‌وی دیكه‌یان “كرێ نشینه و ماڵی نییه”، یه‌كیان هێشتا له ماڵی سازمانیدا ده‌ژی و ئه‌ویتریان بهلانیزۆرهوه ماڵێكی ١٤٠ میتریی هه‌یه به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا “براكه‌ی ماڵی نییه”. جێی سه‌ره‌نج ئه‌وه‌یه كه گۆیا بڕی ٢٠ ملیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرێ به‌ڵام ته‌نیا ٤ و نیو ملیۆنی ده‌كاته هه‌زینه‌ی ژیانی خۆی و باقیی مووچه‌كه‌ی ده‌كاته خه‌رجی كاری خێر و كاروباری ئینقلابی!
به‌ڕاستی خه‌ڵك له‌و درۆیانه بێزار بوون. باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كاره‌ساتبارتر له‌وه‌یه كه درۆنانه‌وه بتوانێ كارێك بكات. با ته‌نیا بۆ نموونه چاوخشاندنێكمان بێت به‌سه‌ر كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩، كه بێگومان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هۆكاری داسه‌پاندنی ته‌ڵه‌فاتی قورسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا.
ڕۆژنامه‌ی “ئێعتماد” له یه‌كێك له ژماره‌كانی خۆیدا له‌مباره‌وه نووسویه‌تی: “بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناكامڵ، به‌ڵێنی وه‌دی نه‌هاتووی به‌رپرسان، سه‌باره‌ت به واكسێنی ناوخۆیی یان دابین كردنی واكسێنی بیانی، له حاڵێكدا كه دنیا له‌حاڵی واكسینه كردن دایه، خه‌تابار كردنی به‌رده‌وامی خه‌ڵك و هیتر، كۆمه‌ڵێكی هۆكار بۆ گوشاری ده‌روونیی هه‌رچی زیاتر خوڵقاند. به جۆرێك كه به پێی به‌ڵگه‌كانی سازمانی بێهزیستی و سه‌رۆكی سازمانی نیزامی ده‌روونناسی و ڕاوێژكاریی وڵات، خه‌ڵك پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆویدی ١٩ زیاتر له هه‌موو قۆناغێك كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی زیانه ده‌روونییه‌كانه‌وه. حاڵ و وه‌زعی خه‌ڵكی ئه‌مشاره ده‌مێكه باش نییه. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه تا ئاماژه به یه‌كێك له‌و مرۆڤه هه‌میشه ماندوویانه بكه‌ی، هاواری له ده‌ست ئه‌م باروودۆخه ده‌گاته ئاسمان. ئه‌م تووڕه‌یی و بێ تاقهتییه له هه‌موو ههڵسووكهوتهكاندا ده‌بیندرێ كه نه‌ته‌نیا سڵامه‌تی جه‌سته‌یی به‌ڵكوو سڵامه‌تی ده‌روونیی خه‌ڵكیشی یه‌كجار خستووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه.”
“ئێعتماد ئانلاین” له به‌شێكی دیكه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا له زمانی كارناسێكی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌نووسێ: “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی ناو كۆمه‌ڵگا، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌یی، هاوسه‌رئازاری، منداڵ ئازاری و بهساڵاچووئازاری، خوكوژی، خه‌مۆكی، مه‌یلی چوون به‌ره‌و ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی و شیمیایی، مه‌یلی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌ڵكۆڵی له زومره‌ی ئه‌و نیشانانه‌ن كه پێمان ده‌ڵێن بواری سڵامه‌تی ده‌روونی و سڵامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی له وڵات‌دا حاڵ و وه‌زعێكی باشی نییه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا نیشانه‌كانی پێوه‌ندیدار به بواری سڵامه‌تی ده‌روونیی كۆمه‌ڵگا توندتر ده‌كاته‌وه. پێویسته بڵێین كه باروودۆخهكه هیچ باش نییه.”
له وه‌ها باروودۆخێكدا ڕژیم داوا له قوربانییانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه بێنه پای سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به‌و باروودۆخه‌ی كه به‌سه‌ریانیدا سه‌پاندووه، مه‌شرووعییه‌ت ببه‌خشن. به‌ڵام ڕژیم سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك هیچ گومانێكی نییه. بۆ نموونه:
“ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كۆلی” ئه‌ندامی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام نیسبه‌ت به كه‌ڵه‌كه‌بوونی داواخوازییهكانی خه‌ڵك هۆشداری دا و له ڕۆژنامه‌ی “فه‌رهیخته‌گان”دا وتی: “نابێ خۆمان فریو بده‌ین، له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ئێمه هیچ كات ئه‌وه‌نده له خوارێ نه‌بووین و ئه‌مڕۆ خه‌ڵك كه‌مترین متمانه‌ی به حكوومه‌ت هه‌یه. من له مانگی خه‌ڵوه‌ر و پێش ئه‌و ڕووداوانه‌ش ڕامگه‌یاند كه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی شۆڕشی هه‌ژاران بین. ئێستاش ده‌ڵێم كه ئه‌و مه‌ترسییه زیاتره، به‌ڵام په‌تای كۆرۆنا ڕێگره”.
وه‌ها خۆفێك ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی وا لێكردووه كه خۆی كۆ بكاته‌وه و له مه‌جلیس و له ده‌وڵه‌تدا یه‌كده‌نگ دژبه خه‌ڵك و دژبه هه‌ژارانی كۆمه‌ڵگا ڕاسته‌وه بن. هه‌ڵبژاردنی ره‌ئیسی وه‌ك مۆره‌ی په‌سندكراوی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵگری په‌یامێكی ڕوونه بۆ خه‌ڵك: درێژه‌ی هه‌ژاری و بێبه‌شی و ئاسۆی خراپتر بوونی باروودۆخهكه. به‌ڵام خه‌ڵكی ئێران، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، ژنان و لاوان، هه‌موو قوربانییانی ئه‌م نیزامه گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاره، بێگومان له‌وه زیاتر ملكه‌چی ئه‌و چاره‌نووسه نابن كه ڕژیم به‌سه‌ریانیدا سه‌پاندووه. خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خۆیان هه‌موو ڕۆژێ زیاتر له‌پێناو ڕه‌واندنی كهموكۆڕییهكانی ڕیزی خۆیان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. نه‌ڕۆیشتنه پای سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به‌رز كردنه‌وه‌ی درووشمی “ده‌نگ ناده‌ین”، به‌شێك له خه‌بات بۆ ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌یه.