ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “نەوام چامێسكی، فەیلەسوف، زمان‌ناس و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی ئه‌مریكا و پرۆفیسۆر “ده‌یوید گرەیبەی” مرۆڤناسی ئه‌مریكا و “برایان ئینۆی” مۆسیقاری بریتانیایی، له هه‌ڵمه‌تێكدا داوایان لە هونەرمەندان و بیرمەندانی جیهان كردووه كه بایکۆتی توركییه بکەن تا ڕێگا لە پاکتاوی نەژادیی بگیرێت.
ئەم هەڵوێسته‌ی بیرمەندانی جیهانیی لەدوای هێرشە سەربازییەکەی تورکییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا دێت کە تا ئێستا به‌هۆیه‌وه دەیان کوژراو و هەزاران برینداری مەدەنی لێکەوتووەتەوە و به هەزاران هاووڵاتی مەدەنیش ئاوارە بوون. شایانی باسه، سەرچاوەکان باس لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن ئه‌ڕته‌شی توركییه له ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن. جێگه‌ی ئاماژیه، “ده‌یوید گرەیبەی” لەمبارەیەوە وتویەتی، “ڕۆژئاواى کوردستان دەلاقەیەکی هیوابەخش بوو بەڕووی هەموو جیهاندا کە ئێستا ڕووبەڕووی پاکتاوی نەژادیی بووەتەوە”.