ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سەندیکای مۆعه‌لیمانی عێراق بڕیاری بایکۆتکردنی خوێندن و داخستنی خوێندنگەکانی لە سەرانسەری عێراق و بۆماوەی چوار ڕۆژ ده‌ركردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرباری بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، بڕیاری بایکۆتکردنی خوێندن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەلایەن سەندیکای مۆعه‌لیمانی عێراقەوە دراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو قەدەغەی هاتووچۆ لەناو شاری بەغدا کە بڕیار بوو تاکو شەشی بەیانی بەردەوام بێت لەلایەن هەزاران خۆپیشاندەرەوە شکێندرا. شایانی باسه، خۆپیشاندەران به‌نیازن بچنە ناو ناوچەی سەوزه‌وه، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێ كراوه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه قۆناغه‌ی نوێی خۆپیشاندانه‌كان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، لە ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ئۆكتۆبره‌وه دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستاش هه‌روا بەردەوامه و له ئه‌نجامیدا به دەیان خۆپیشاندەر گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سەدان كه‌سی دیکەش برینداربوون.