به پێی گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، یازده‌یه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم كاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢ی ڕه‌شه‌ممه، له كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد و سڕ به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك و بایكوتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكرد.
خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و كوردستان به پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری “خامنه‌یی” كه وتبووی “ده‌نگ دان ئه‌ركێكی شه‌رعییه” و خوازیاری به‌شداری به‌ربڵاو له هه‌ڵبژاردنه‌كان ببوو، ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌یان بایكوت كردووه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ هێنانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگ دان، به‌ڵام خه‌ڵك له شاره‌كانی ئێران له چوون بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگ دان خۆیان بواردووه. به جۆرێك كه ستادی ئینتخابات به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه تا نزیك كاتژمێر ١٢ی نیوڕۆ، ته‌نیا ٥ ملیۆن به‌شداریان كردووه، بایكوتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌ئید كرد. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كان له ئۆستانه‌كانی قۆم، خۆراسانی جنووبی، خۆراسانی شۆمالی، كرماشان، لورستان، سمنان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، یه‌زد، سنه و مه‌ركه‌زی، ڕایانگه‌یاندبوو كه پێویست ناكات كه له‌سه‌ر به‌رگه‌كان په‌نجه‌م مۆر ببێ و ئه‌م كاره ئێختیارییه. هه‌واڵه‌كانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له شاره‌كانی تاران، نائین، جوانڕۆ، ئه‌رده‌بیل، سایین قه‌ڵا، بابۆل، ئیسلام ئابادی غه‌رب، بۆكان، مه‌شهه‌د، نیشابوور، یه‌زد، هه‌مه‌دان، شیراز، ئیسلام شار، فه‌ردیس، گه‌وهه‌ر ده‌شت، كامیاران، خۆڕه‌م ئاباد، كه‌ره‌ج، سه‌قز، كرماشان، یاسووج، له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.