ڕۆژی سێه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، چوار ژنی چالاكی مافی ژنان له شاری سنه، له لایه‌ن ئیداره ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار چالاكوانه به ناوه‌كانی “سیمین چایچی“، “فاتمه زه‌ندكه‌ریمی“، “مه‌رزه مورادوه‌یسی” و “سوسه‌ن ڕازانی“، ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه بانگهێشت،لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه پێویسته به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كان و ساڵیاده‌كاندا نه‌كه‌ن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی و مافی ژنان له شاری سنه، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ریان و ته‌نانه‌ت “دایه نه‌هیه” دایكی گیانبه‌ختكردوو “ڕامین فاتحی” بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.