به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك له لایه‌ن لقی ١٠٦ی دادگای ڕژیم له‌مشاره بانگ كراون.
به پێی ئیحزاریه‌ك كه به ده‌ستی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك گه‌یشتووه، كرێكاران پێویسته بۆ هێندێك لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانی لقی ١٠٦ی دادگای ئه‌مشاره بكه‌ن. شایانی باسه ڕێكه‌وتی خزووری ئه‌م كرێكارانه، ٣٠ مانگی خاكه‌لێوه ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هێندێك له كرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌دا له دادگا په‌روه‌نده‌یان بووه.