کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگ كردنی چالاكێكی مۆعه‌لیمان له‌ شاری مه‌ریوان

بانگ كردنی چالاكێكی مۆعه‌لیمان له‌

بانگ كردنی چالاكێكی مۆعه‌لیمان له‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەندامێکی ئەنجومەنی سێنفیی مۆعه‌لیمانی مەریوان، له‌ لایه‌ن لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی سنە بانگ كراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئەسکەندر لوتفی” ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مۆعه‌لیمانی مەریوان و لە ئەندامانی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێخکراوە سێنفییەکانی مۆعه‌لیمانی ئێران، بۆ شەشەمین جار لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بانگ کراوە. بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانبار، ڕەوانەی نووسینگەی پارێزه‌ره‌كه‌ی کراوە، ناوبراو دەبێت ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندان، لە لقی ١٠٤ دادگای جەزایی سنە، ئامادە بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “ئەسکەندر لوتفی”، پێشتریش لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، بە تۆمەتی “تێکدانی بێروڕای گشتیی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بانگهێشت و دادگایی کرابوو.