کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگ كردنی شادمان به‌نی به‌شه‌ر به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “شادمان بەنی بەشەر” چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “چلچەمە”، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەبێ خۆی بە زیندانی ناوەندیی سنە بناسێنێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا ڕاگەیاندووە: بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە لە مانگی خەرماناندا بە دەستم گەیشتووە، دەبێ لە ماوەی دیاریکراودا بۆ جێبەجێکردنی ٦ مانگ زیندانییە تەعزیرییەکەم خۆم بە زیندانی سنە بناسێنم. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو كه‌ ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی پاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، دوای چوار ڕۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو. پێویسته‌ بوترێت كه‌ ڕێكه‌وتی ٦ی گوڵانی ئەمساڵ کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ناوبراو لە لقی ١ی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بەڕێوەچوو بوو و ئەو چالاکە مەدەنییە له‌ تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تەبرەئە بوو و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو. شایانی باسه‌، حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی ئەو چالاکە مەدەنییە لە لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ ٦ مانگ کەم کرابووەوە.