کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگ كرانی سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگ كرانی سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگ كرانی سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه‌ بانگهێشت و به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌ مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانی “خوسرۆ فه‌ره‌همه‌ند، محه‌ممه‌د په‌روازه‌ و محه‌ممه‌د ئه‌فرا” بانگهێشت و به‌دوای چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ به‌ واژۆكردنی به‌ڵێننامه‌ی كه‌تبی ئازاد كراون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری بانگ كرانی ئه‌م كه‌سانه‌ له‌به‌ر ده‌ست دا نییه‌.