کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگەوازی پەرەستاران و کارمەندانی تەندرووستی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین

بانگەوازی پەرەستاران و کارمەندانی تەندرووستی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین 1

پەرستاران و کارمەندانی تەندرووستی، لە سەروبەندی ڕۆژی پەرستاران لە ئێران،  بانگەوازێکیان بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و دەستپێکردنی مانگرتنی سەرتاسەری بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەم بانگەوازە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی پەرستار، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لەبەردەم زانکۆی زانستە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەبچێت، ئەم ناڕەزایەتیانە بە مەبەستی گەیشتن بە داواکاریەکان، له‌وانه‌ پێدانی كارانه‌، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ پلانیان بۆ دانراوە.