بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئیسلامی و خوبرەگان، وەک شانۆگەریەکانی هەڵبژاردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گاڵتەجاڕێکە بۆ فریودانی خەڵک. بەشداری کردن لەم جۆرە شانۆگەریانەدا تەنیا یاری بە مانۆڕی ناوەندەکانی سەرکوتە کە نەفسی بوونیان ڕەد کردنەوەی ئازادی و مافی حاکمیەتی خەڵکە بەسەر چارەنووسی خۆیدا. ئازادیە بێ شەرت و مەرجە سیاسیەکان، ئازادی ئەحزاب و تەشەکول، ئازادی مەتبوعات، ئازادی هەڵبژاردن بە واتای پارێزراو بوونی تاك لە ئاكامی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەنگ دان یان نەدان و یان جۆری دەنگدان مهرجی زەروری هەڵبژاردنێکی ئازادە. ئەگەر بە فەڕزی محاڵ لە ئیستبدادێکی موتڵەقەی وەک ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا هەموو ئەم مەرجانهش فەراهەم بێت بۆچی دەبێ خەڵک بە بەشداری کردن لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن بە بێ مافی خۆیان و بەیعەت لەگەڵ حکومەتێک کە توندوتیژ ترین شێوەی ئیستبداد و حاکمیەتی مەزهەبی بەرسەر هەموو ژیانیاندا، سهپاندوه دەنگ بدەن؟
لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا وەک نیزامێکی سەرکوتگەری دامەزراو لەسەر بنهمای فاشیزمی مەزهەبی و ئیستبدادی موتڵەقە هەموو ئازادیەکان بە تەواوی و بەتوندی پی شیل کراون. جهماوهری خەڵک لە بازنەی بەشداری سیاسیدا بە تەواوی پەڕاوێز خراون. له وهها رژیمیكدا شانۆگەری هەڵبژاردن تەنیا بۆ خودیەکان یان باڵە جۆراو جۆرەکانی ئیستبدادی مەزهەبیه کە لە سەرکوت و تاڵان کردنی خەڵکدا هاوبەش و هاودەستن. کرداری شوڕای نیگابان لەو دوو هەڵبژاردنەی لە بەردەمدایە نیشانی ئەدات کە گۆڕەپانی یاری لەم بازنە بەرتەسکەش دا رۆژ له گهل رۆژ تەنگ تر و سنوردار تر دەبێتەوە و باڵی حاکم کە لە سەرویەوە وەلی فەقیە قەراری گرتوە باڵەکانی ڕەقیب زیاتر لە پێشو لە مەیدانی ڕقابەتی دەرون جەناحییش دەکاتە دەرەوە.
گومانی تێدا نییە کە داخرانی فەزاکە بۆ ڕقابەتە دەرون جەناحیەکان کاردانەی قوڵ و چەند لایەنی ئیستبدادی موتڵەقەی حاکم و لەوانە خواردنەوەی جامی ژەهر لەبەرانبەر ئیمپڕیالیزمی ئامریکا و هاوپەیمانەکانیدایە لە تەوافوقی هەستەییدا. کۆی ئەم قەیرانانە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەچەشنێک لاواز کردوە کە هەر کەلێنێک لە سەرەوەدا دەتوانێ هاوسەنگی نیزام تێکبدات و بوار بۆ پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری لە خوارەوە خۆش بکات. لەم ڕوەوە وەلی فەقیە و باڵی حاکم لە ترسی پەرەسەندنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵک شمشێریان لە کالان دەرکێشاوە و مەیدانیان بە حوزوری باڵە خودیەکان بەڵام ڕەقیب هەرچی زیاتر بەرتەسک کردوەتەوە. ئەمەش مەسخەرە بوونی هەڵبژاردنی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا بۆ هەومووان له ههمیشه روونتر كردۆتهوه. ئێمە هێزە چەپ و کومونیستەکان کە بۆ روخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندی بەدیلی سوسیالیستی وەک نیزامی جێگرەوەی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەین، هەوەڵین هەنگاو بۆ دەست ڕاگەیشتن بە پێداویستی هەڵبژاردنێکی ئازاد واتە ئازادی بێ شەرت و مەرجی سیاسی، ئازادی ئەحزاب و تەشەکول، ئازادی مەتبوعات، ئازادی کۆبونەوە، ئیمکاناتی واقعی و یەکسان بۆ هەموو هاوولاتیان لە ڕەوتی هەڵبژاردنێکی واقیعەن ئازاد دا، ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەموو باڵەکانی دەبینین. ئهم بەدیلە واقعیە لە یەکێتی و تەشەکولی ڕیزی چینی کرێکاری ئێران و هاو پێوەندیان لەگەڵ هەموو بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ئامادە لە گۆڕەپانی خەباتی کۆمەڵگاکەماندا بەکردەوە دەردێت. ئۆردوی کار و زەحمەت لاڕێی تەوەهومی ئاوێزان بوون بەم یان ئەو باڵی ئیستبدادی حاکم دەبێ بناسێ و لە ڕێگای یەکێتی و تەشەکولەوە، خۆی ببێتە ڕێکخەری شۆڕشی کۆمەڵایەتی بۆ ڕزگار بوونی ڕاستەقینە.
ئێمە داوا لە سەرجەم خەڵکی ئازادی خوازی ئێران دەکەین کە لە ڕێگای تەحریم کردنی شانۆگەری هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و خوبرەگانی ڕێبەریەوە کە گاڵتەجاڕێکی بە تەواو مانایە، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەرچی زیاتر بێ ئیعتیبار و پەڕاوێز و به تاكبخهنهوه و شانۆگەری هەڵبژاردنی ڕژیم توشی شکست بکەن.
بروخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بژی سوسیالیزم!
یەکشەممە ١٨ ی ڕەشەمەی ١٣٩٤
بەرابەر بە ٧ ی فیوریەی ٢٠١٦
ناوەکان بە تەرتیبی ئەلف و بێ:
١- یەکێتی چەپی ئێرانیەکان لە دەرەوەی وڵات
٢- یەکێتی چەپی سوسیالیستی ئێرانیەکان
٣- حیزبی کومونیستی ئێران
٤- سازمانی ئیتیحادی فیداییانی کومونیست
٥- سازمانی ڕاهی کارگەر
٦- سازمانی کرێکارانی ئینقلانی ئێران ( ڕاهی کارگەر)
٧- شوڕای پشتیوانی لە خەباتی ئازادی خوازنەی خەڵکی ئێران- ئیستکهۆڵم
٨- شوڕای هەڵسوڕاوانی سوسیالیست و ئازادی خواز- هامبۆڕگ
٩- کانونی ئەندیشە کۆپنهاگ- دانماڕک
١٠- کانونی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی ئێران- گوتنبێڕگ
١١- کومیتەی پشتیوانی لە خەباتی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران- دانمارک
١٢- کۆمیتەت پشتیوانی لە خەباتی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران- فنلاند
١٣- کومیتەی دەرەوەی سازمانی فیداییان ( ئەقەلیەت)
١٤- ناوەندی هەمبەستەگی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاری ئێران- رۆژئاوای ئاڵامن
١٥- هەستەی ئەقەلیەت