بانگەوازی هاوبەشی حیزبی کومونیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارەگەر)
بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی کرێکارانی مانگرتو، لە ڕۆژی جیهانی کرێکاردا
لە سەرودەمی یەکەمی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکاردا، بە هەزاران کەس لە کرێکارانی شاغڵ لە زیاتر لە سەد شیرکەتی پەیمانکاری پڕۆژەکانی نەوت، گاز و پیتڕوشیمی، پاڵاوگەکان، مەعەدەن و پیشەسازی فولاد لە سەرتاسەری ئێران مانگرتنێکی هاوئاهەنگیان دەست پێکردەوە. ئەم مانگرتنە لە بارودۆخێکدا ڕوو ئەدات کە لە لایەکەوە چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێش و هەژار لەگەڵ دژه ئینسانی ترین هێرش بۆسەر ئاستی ژیان و بەڕێچوونیان بەرەوڕوو بوونەتەوە. بە شێوەیەک کە ژیانی ئەم خەڵکە لە هەموو ماوەی ٤٤ ساڵ حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامیدا قەت بە قەدەر ئێستا دژوار و فەلاکەتبار نەبووە. لە لایەکی دیکەوە لە درێژەی شۆڕشی” ژینا“دا، شەقامی شارەکانی ئێران بونەتە گۆڕەپانی نەبەردی ئیرادەی ئەو ژن و پیاوە تێکۆشەر و بوێرانەی کە حیجابی ئیجباری، ئەم هێمای کۆیلەتیەی خۆیان توڕ هەڵداوە. ئەوان سوورن لەسەر چەسپاندن و پاراستنی دەستکەوتەکانی تا ئێستای شۆڕشەکەیان و دروست کردنی پاڵپشتێک لێی بۆ ئاخێزی گەورە و بەرینتری دوای ئەم شۆڕشە.
لە وەها بارودۆخێکدا هێرشی ڕژیم بۆسەر ئاستی بەڕێچوونی کرێکاران و خەڵکی هەژار، دەبێ وڵامی شیاوی خۆی وەربگرێتەوە. نابێ ئیجازە بدرێت کە ڕژیم ئەم دەستدرێژیە بە ئاشکرایە بۆسەر ژیان و بەڕێچوونی خەڵک بە هاسانی تێپەڕێنێ و بوار بۆ درێژەی حاکمیەتی خۆی بە قیمەتی توندکردنەوەی چەوساندنەوەی کرێکاران و ڕفاندنی نانی سەر سفرەی زۆربەی خەڵکی کومەڵگەی ئێران هەموار بکات.
ئەگەر کرێکاران لەم نەبەردە حیاتیەدا پێیویستیان بە هاوپشتی چینایەتی، بە وشیاری سەبارەت بە بەرژەوەندی ئەمڕۆ و سبەی ڕۆژیان، بە ناسینی ڕاستەقینەی خۆیان، بە تەشەکولی سینفی و سیاسی خۆیان، بە ڕێبەری خاوەن ئیعتیبار و کارای خۆیان، بە دەرس وەرگرتن لە ڕابردوی خۆیان و لە ئەزمونی خەباتی جیهانی ئەم چینە هەیە، لە عەینی حاڵدا بۆ سەرکەوتن لەم نەبەردەدا پێویستیشیان بە هاوپشتی خەڵکێک کە بەدەست دیکتاتۆڕی و ستەم، گەندەڵی و تاڵانچێتی ئەم ڕژیمەوە ئاسیبیان دیتوە و لێی بێزارن، ئەو بنەماڵانەی بە ملیۆن کەسن و کچانی قوتابی کە لە هێرشی شیمیایی بۆسەر قوتابخانەکانی کچانە توڕەن، خەڵکی زەحمەتکێشی بەلوچستان کە گەلێک قوربانیان لە هەینیە خوێناویەکانی زاهیدان و خاشدا داوە و ئێستا منداڵەکانیان لە فنوج بە دەستی هێزە ئینتیزامیەکان دەکوژرێن و هیتریش هەیە. با رۆژی گەورە و مێژوویی یەکی مەی، جێژنی جیهانی چینی کرێکار، ببێتە هێمای هاوپشتی.
ئێمە داوا لە کرێکاران و زەحمەتکێشان، لە خەڵکی ژێر ستەم لە کوردستان و لە سەرتاسەری ئێران، لە خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان، لە هەموو خەڵکی تێکۆشەر کە دڵیان لە گرەوی ئازادی و دادپەروەری دایە، دەکەین لە ڕۆژی دووشەممە ١١ ی مانگی گوڵان، ڕۆژی جیهانی کرێکار، بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتو، بەهەر شیوازێک کە بە دروستی دەزانن و پێیان وایە کاریگەری دەبێت لەوانە خۆ بواردن لە چوون بۆ شوێنی خوێندن و کەسب و کاریان شانۆیەکی دیکە لە شکۆی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی مافخواز پیشان بدەن.
هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارەگەر)
حیزبی کومونیستی ئێران
پیرۆز بێت یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێكار
بڕوخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
سەرکەوێ شۆڕشی خەڵکی ئێران
بژی ئازادی، دیموکڕاسی و سۆسیالیزم
٨ ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢
٢٨ ی مانگی ئاوریلی ٢٠٢٣
PAGE \* MERGEFORMAT 3