خەڵکی شاری سه‌رئابڵه‌ی ئیلام بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕایانگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردان، به مه‌به‌ستی ئیدانەکردنی ڕفاندنی شەش لاوی ئەو شارە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر به هەڵاوسان و گرانی، دەست بە مانگرتنی گشتی ئەدەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢١ی جۆزه‌ردان، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رائابڵه به ناوه‌كانی “مێهرداد قەیسەربیگی”، “ئەیوب گه‌راوه‌ند”، “یونس گه‌راوه‌ند”، “نەوید محەممەدنژاد”، “محەممەد تەهماسبی” و “حامد ڕەحمانی”، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پاش چه‌ند ڕۆژ به‌دواداچوونی بێ ئاكامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه، خه‌ڵكی سه‌رئابڵه ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
