ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وت لە بەیاننامەیەکدا کە بڵاویان کردوەتەوە، ئەنجومەنی ڕێکخراوی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت،مانگرتنی کرێکارانی به‌شی نەوت و گازی لە ڕۆژی شەممەوە ڕاگەیاند.
لە به‌شێكی ڕاگەیەندراوەکەدا نووسراوه: “ئێمە بە هاوکاری تێکۆشانی جەماوەریی لە مانگرتنداین”، هاتووە: “کۆمەڵێک لە هاوبەشانی پرۆژەی نەوت و پترۆکیمیایی، پیشەسازی نەوت و گاز، بە هاوکاری خەباتی جەماوەری، و دژی سەرکوتی كۆماری ئیسلامی، کەمپینێکی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوتیش وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە كۆماری ئیسلامی، مانگرتنێكی سه‌راسه‌ریان له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ڕاگه‌یاندووه و جه‌ختیان لەسەر ئازادکردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئەم دواییە و سەرجەمی زیندانیانی سیاسی کردەوە و ئەویان خستووه‌ته‌ڕوو كه ته‌نیا به‌رامبه‌ر به‌و مه‌رجانه ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵده‌گرن.