کۆمەڵێک لە لاوانی سەقز بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی “ژینا ئەمینی” لەلایەن ڕژیمی ئاخوندییەوە، بانگەوازێکیان ڕوو لە خەڵکی کوردستان و ئێران بڵاو کردەوە.
لە بانگەوازی لاوانی شۆڕشگێڕی سەقزدا، پاش ئاماژە بە چۆنیەتیی گیانبهختكردنی “ژینا ئەمینی” لەلایەن ڕژیم و خرۆشانی خەڵکی کوردستان و ئێران دژبه حكوومهت، باسێک لەسەر کارنامەی ڕەشی ٤٤ ساڵەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سیاسەتی کورد و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە نیسبەت ئەو ڕژیمە كرا، لاوانی ئازادیخوازی سهقز داوایان له خهڵكی كوردستان و ئێران كرد خرۆش و تێکۆشانیان له ساڵوهگهری شۆڕشی “ژینا” دووباره بكهنهوه. لەو بانگەوازەدا هاتووە: ساڵی ڕابردوودا ڕژیم بە ڕشتنی خوێنی ٥٠٠ کەسی مەدەنی، کەمئەندامکردنی دە هەزار کەس، گرتن و ئەشکەنجەی دەیان هەزار کەسی دیکە لە لاوانی ئەم وڵاتە، نەیتوانیوە دەنگی ئازادیخوازی و مافخوازیی خەڵکی کوردستان و ئێران کپ بکات.
