کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگەوازی زیاتر لە ٣٥٠ چالاک و توێژەر بۆ دروستبوونی ئیرادەیەکی جیهانی دژ بە شەڕ لە ئێران

بانگەوازی زیاتر لە ٣٥٠ چالاک و توێژەر بۆ دروستبوونی ئیرادەیەکی ج

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٥٠ چالاکی زانستی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، خوازیاری وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ و دروستبوونی بەرەیەکی جیهانی بۆ پاراستنی دیموکراسی و مافەکانی هاووڵاتیان بوون.

بەپێی ناوەڕۆکی ئەم بەیاننامەیە، واژووکەرەکان هێرشە سەربازییەکان و هەروەها سەرکوتە ناوخۆییەکان لە ئێران مەحکووم دەکەن و ئاماژەیان بە دەرئەنجامە مرۆییەکانی شەڕ، لەوانە گیانلەدەستدانی منداڵان لە شاری میناب و ئامانجگرتنی ناوەندە دەرمانییەکان کردووە. واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بانگەشەی “هێرشی ئامانجدار” لە هێرشە ئاسمانییەکاندا تەنها هەوڵێکە بۆ فریودانی ڕای گشتی، چونکە لە ڕاستیدا هاووڵاتیانی مەدەنییش بوونەتە قوربانی. نووسەرانی بەیاننامەکە هەروەها ئاماژەیان داوە کە بەردەوامبوونی شەڕ و توندوتیژی تەنها دەبێتە هۆی قەیرانی مرۆیی و وێرانبوونی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و ئابووری، و قوربانی سەرەکیی ئەم دۆخە خەڵکی ئاسایی دەبن. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەنها ڕێگای دەربازبوون لەم بازنەی توندوتیژییە، وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ، گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئێرانە.