ئازادیخوازانی سنه و مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک، ئامادەیی خۆیان بۆ درێژه‌دان به شۆڕش لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتی “ژینا ئەمینی” و دەستپێکردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، ڕاگەیاند.
لاوانی شۆڕشگێڕی سنه و مه‌ریوان ڕایانگه‌یاند: سنه و مه‌ریوان هه‌میشه لانكه‌ی شۆڕش بووه و له ساڵه‌كانی ٩٦ و ٩٨دا به ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش هێشتا بێسه‌ر و شوێنن. له شۆڕشی “ژینا”ش به لانیكه‌م ١٥ كه‌س له‌و دوو شاره گیانیان له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد، ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌مان جگه له درێژه‌دان به شۆڕش له‌به‌رده‌ست دا نییه. ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و تا كۆتایی هێنان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناوه‌ستین. ئێمه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم قه‌د له‌بیر ناكه‌ین و تۆڵه‌ی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی لاوانی كوردستانیان لێ ئه‌كه‌ینه‌وه.
