ڕۆژی چوراشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زیاتر لە ٦٠ ئەندامپەرلەمانى ئەوروپا بە واژووى خۆیان، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتى ئەوروپا کردووە تا سەرکوتى دڕندانه‌ی خۆپێشاندانەکان لە ئێران بە توندى مەحکوم بکەن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ٦٠ ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌ی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، داوایان کردووە کە خواستى گەلانى ئێران بۆ بنیاتنانى وڵاتێکى ئازاد، دیموکراتیك و سیکولار، بە فەرمى بناسێنن و یارمه‌تی خه‌ڵكی ئێران بده‌ن بۆ گۆڕینی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی.