ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، ژینگه‌پارێزانی سه‌رده‌شت له بانگه‌وازێك دا داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره كرد، بۆ كاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ژێنگه‌ی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی “كێلێ” له سه‌رچاوه‌ی كانی ڕه‌ش كۆببنه‌وه.
لەسەر بڕیاری پێشووی کۆمەڵی شاخەوانی سەردەشت، بە بۆنەی ڕێز گرتن لە یادی ٧ی پووشپەڕ، ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت و بە مەبەستی ژینگە پارێزی و بە کو‌لتوور کردنی ئەو ئەرکە پیرۆزە، بڕیار لەسەر پاککردنەوەی سەیرانگای کێلێ دراوە.
