ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، “موزەفەر ساڵح‌نیا”، چالاکی کرێکاری و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنەوه بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موزه‌فه‌ر ساڵح‌نیا” لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمه‌وه هەڕەشەی دروست كردنی دۆسییەی لێ كراوه و هەروەها داوای واژۆ كردنی بەڵێننامەیان لێ كردووە کە بەشداری لە كۆبوونەوە ناڕەزایەتییەكان نەکات، بەڵام ئەم چالاکە کرێکارییە قبووڵی نه‌كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه پێشتریش چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر، بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.