ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كومیته‌ی دانماڕك، له ڕێگه‌ی بانگه‌وازێكه‌وه داوای له سه‌رجه‌م ئینسانه ئازادیخوازه‌كانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ی كرد كه له ئاكسیۆنی پشتیوانی خه‌ڵكی خه‌باتكار و مافخوازی ئێران كه له‌ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداری بكه‌ن.
له‌م بانگه‌وازه‌دا هاتووه، هه‌روا كه ده‌زانن ڕژیمی جه‌نایه‌كاری كۆماری ئیسلامیی به ده‌ره‌نده‌ترین شێوه وه‌ڵامی داخوازی خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران ده‌داته‌وه و به ته‌واو هێزه‌وه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئێران ڕاوه‌ستاوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان گیانیان له‌ده‌ستداوه یاخود برینداربوون. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی كرێكاران و خه‌ڵكی شوڕشگێڕی ئێران، ده‌بێ شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ینه مه‌یدانی خۆپیشاندانێكی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تیی. به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له سه‌رجه‌م هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان و هه‌روه‌ها هێزه پێشكه‌وتووخوازه‌كان ده‌كه‌ین كه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازیی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆ تا ٤ له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی كۆببنه‌وه.