
“كومیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی شۆڕشی ئۆكتۆبر” له ڕێگه‌ی بانگه‌وازێكه‌وه داوای له لاوانی شۆڕشگێر له شاری به‌غدا و هه‌روه‌ها پارێزگاكانی بابۆل، قادێسییه، زیقار، میسان، واسێت، مۆسه‌نا و به‌سره كردووه كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ژانوییه‌ی ٢٠٢٠، بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئۆتوبانه‌كان و جاده سه‌ره‌كییه‌كان ببه‌ستن.
ڕۆژی دووشه‌ممه، كۆتایی مۆڵه‌تی یه‌ك حه‌فته‌یی لاوانی شۆڕشگێری ناسریه‌یه كه وه‌ك كاتی دیاری كرا‌و بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازی خه‌ڵكی ناڕازیی دیاری كرابوو. به‌وته‌ی ناڕازییان، ئه‌م داخوازییانه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. ئه‌م داخوازییانه ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی عێراق و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ڕزگاری میللی له خۆ ده‌گرێت. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و به‌دوور له ساخته‌كاری و له‌ژێر چاودێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ست تێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی له كاروباری وڵاته‌كه‌یانن. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، شه‌وی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له شاری نه‌جه‌ف، هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای “حیزبوڵڵای عێراق” و ئاگریان تێبه‌ردا. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌ده‌یان جاده‌ی و ئۆتوبانی ئه‌مشاره‌یان به‌ستووه. له به‌غداش ناڕازییان جاده سه‌ره‌كییه‌كانی شاریان خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاو پێكردن به ناڕازییان، له گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.
