کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان بۆ ڕۆژی ٥ی به‌فرانبار

بانگه‌وازی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان

بانگه‌وازی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژمارەیک لە دایک و کەسوکاری گیانبەختکردووانی ٤٠ ساڵی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک داوایان كردووه‌ كه‌، ڕۆژی ٥ی بەفرانبار له‌ ناڕەزایەتیی بە کوشتنی ئەو کەسانەی کە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوه‌، بە هەر شێوەیەک کە لە توانایاندا هەیە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕن.

لەم نامەیەدا دایکی گیانبەختکردووان ڕوو لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاندووه‌: “تا کەی دەتانەوێت دەستگیر کردن، جه‌نایەت و ئەشکەنجەی خەڵک درێژە پێ بدەن؟ ڕۆلەکانی ئێمە بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و ژیانی ئینسانی هاتنە سەر شەقامەکان، جەماوەری وزاڵە هاتووی ئێران بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە نیشانیان دا کە خوازیاری ئازادی و نەمانی هەژاری، هەڵاواردن و بێ عەداڵەتین، بەڵام ئێوه‌ بۆ سەرکوت کردنی ئەوان، پەناتان بۆ هەموو ڕێگایەک برد و هێڵی ئینترنێتیان بچڕاند بۆ ئەوەی خەڵک نەتوانن دەنگی خۆیان بە دەرەوە بگەیەنن. هێزەکانتان به‌ سەدان کەسیان كوشت و به‌ هەزاران کەسیشیان بە برینداری دەستگیر کرد کە زۆربەیان منداڵانی خوار ١٨ ساڵن و ئێستاش لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەدان. لە کۆتایی نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە؛ ئێمە هەروەها خوازیاری ئەوەین لە ڕێگای ناردنی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤ، هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ سەردانی ئێران و پێک هێنانی کومیتەیەکی تایبەت بە بەشداری و نەزارەتی بنەماڵەی قوربانیان بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و زانینی ئاماری درووستی گیانبەختکردووان و دەستگیر کراوان و دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لەم جینایەتانە و بردنیان بۆ دادگا وڵامدنەوە بە دادگا بۆ ئەو کردەوە نامرۆڤانە و جینایەتانەی وا ئەنجامیان داوە بۆ ئەوەی کردوەی لەم چەشنە جارێکی دیکە دوپات نەبێتەوە.