له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ هاووڵاتی خه‌ڵكی “سه‌وڵاوا“ی مه‌ریوان، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆزی كوردستان“، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ٩ هاووڵاتییه به ناسناوی “حافز، ئه‌نسار، به‌رهان و فوئاد ئه‌دوایی، سیامه‌ك مه‌نسوورپوور، نادر كه‌ریمپوور، غه‌فوور یاری، ماشه‌ڵڵا عه‌زیمی و ئه‌دیب خودایار، له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداری له مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان بانگهێشت،لێپرسینه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان به بیانووی به‌شداری و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی نه‌ورۆز، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه دیار نییه.