ڕۆژی پێنجشهممه ٤ی مانگی خهزهڵوهر، “فەردین مستەفایی” و “ناسر کەریمی”، دوو چالاکی میدیایی خەڵکی سەقز بانگهێشتی پۆلیسی فەتا کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، “فەردین مستەفایی”، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی “سەقز ڕووداو” و “ناسر کەریمی”، بەڕێوەبەری كاناڵی تێلێگرامی “دەنگی شار” لەسەر سکاڵای فەرمانداری سەقز بانگهێشتی پۆلیسی فەتای ئەم شارە کراون. ئهو دوو چالاكه مهدهنیه بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی” لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە. بهوتهی سهرچاوهكانی ههواڵ، بانگهێشت و لێكۆڵینەوەی ئەم دوو چالاکە میدیاییە بە هۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵی کێشەکانی هاووڵاتیانی سەقز لە کاناڵەكانی تێلێگرام بووە.
