کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێنج چالاكی كرێكاریی كامیاران

احضار و بازجویی پنج فعال کارگری در کامیاران9

احضار و بازجویی پنج فعال کارگری در کامیاران9

پێنج چالاكیی كرێكاری و له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌نجومه‌نی سێنفی كرێكاران و وه‌ستاكارانی بیناسازیی كامیاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه‌ بانگهێشت و سه‌باره‌ت به‌ ڕێكخستنی كه‌مپینی “قه‌ره‌نتینه‌ به‌ بێ دابین كردنی گوزه‌ران واته‌ برسییه‌تی”، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردن.

به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و دیاری كردنی ئاسته‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌روه‌ها بێكاربوونی به‌ هه‌زاران كرێكاری بیناسازیی له‌ ئێران، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌نجومه‌نی سێنفی كرێكاران و وه‌ستاكارانی بیناسازیی له‌ شاری كامیاران، له‌ ڕاستای زانیاریی دان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی بێكاری كرێكارانی بیناسازیی، كه‌مپه‌ینێكیان له‌ژێر ناوی “قه‌ره‌نتینه‌ به‌ بێ دابین كردنی گوزه‌ران واته‌ برسییه‌تی”، ڕێكخستووه‌. به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی یه‌كگرتوویی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و هاووڵاتییان له‌ ڕاستای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیاران، هه‌ستاوه‌ به‌ بانگ كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێنج كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌.