ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “ئه‌یوب ڕه‌حمانی” پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ئه‌و شاره، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مۆبایل و كه‌لوپه‌له تاكهكهسییهكانیان زه‌وت و ناوبراویان ناچار به دانانی پۆستێك به مه‌به‌ستی دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له كوردستان كرد. شایانی باسه له مانگانی ڕابردووه به ده‌یان ڕوودای هاوشێوه له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان ڕووی داوه و هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بنپێ كردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی شارومه‌ندان، هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له كوردستان ئه‌ده‌ن و له هه‌وڵی ڕێگری كردن له دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازدان.
