وه‌لیۆڵڵا زه‌هرابی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی میاندووئاو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، وه‌لیۆڵڵا زه‌هرابی به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی میاندووئاو بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. ناوبراو پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.