ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٤ و٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ٧ ژنی هونه‌رمه‌ند وگۆرانیبێژ دانیشتووی شاری بێبه‌هان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت،لێپرسینه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی هونه‌ریان لێ كراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به ناوه‌كانی ” ئیلاهه ئه‌حه‌دی، مێهسان ئێحترامی، نگین مه‌نسووری نژاد، ئازه‌ردۆخت تاهرپوور، ڕامش سه‌ڕد، مۆژده نه‌سیری و زۆلفا جه‌ماشیانی“، پاش بانگهێشتیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری بێهبه‌هان، لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه و پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی په‌روه‌نده له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی چالاكی هونه‌ریان لێ كراوه.