له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٣٥ شارومه‌ندی یه‌هوودی له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شیراز و تاران بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٣٥ شارومه‌نده یه‌هوودییه به بیانووی په‌یوندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه. مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌ندانه‌یان وتووه كه بۆیان نییه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی بگرن. له ڕۆژانی ڕابردووش دا چه‌ندین شارومه‌ندی یه‌هوودی له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان و شیراز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به مۆبایل و له‌ب تاپه‌كانیان دا گیراوه.