لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٦٠ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “لوڕ”ی سه‌ر به شاری شائاباد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئەم بانگکرانانە لەدوای هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سه‌ر گوندی “لوڕ” ده‌ستی پێكردووه كه له‌و هێرشه‌دا هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ هیچ ئامانجێكی دیار خانووی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. جێگای ئاماژه‌یه كه له شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سپای پاسداران و چه‌كدارانی نه‌ناسراو له شاری شائاباد دوو فه‌رمانده‌ی سپا به ناوه‌كانی “سه‌جاد ئه‌میری” و “مێهدی شاكه‌ره‌می” كوژران.
