کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندیته‌نگیسه‌رسه‌ر به‌ شاری سنه‌ و دانیشتووی شاری مه‌ریوان، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویخه‌بات مه‌ولوودیته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، پاش بانگهێشتی بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌شداری له‌ هیچ یه‌ك له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا نه‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ ده‌یان هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمڕه‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ زیادبووندایه‌.