کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری مه‌هاباد

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری مه‌هاباد 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان،فه‌ریده‌ قه‌رنی زاده‌هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵه‌ پاش بانگهێشت بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری مه‌هاباد به‌ بێڕێزیه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كراوه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری چوونه‌دە‌رەوه‌ی له‌ شاری مه‌هاباد پێویسته‌ كه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ ئاگادار بكاته‌وه‌.