ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “له‌یلی قه‌ڵوه‌زی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به ناوی “داتام” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “له‌یلی قه‌ڵوه‌زی” و كوڕه‌كه‌ی “داتام”، پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.
