ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، “ئه‌بووبه‌كر مه‌عره‌فه‌ت” باوكی “ئه‌مین مه‌عره‌فه‌ت” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان به هه‌ڕه‌شه و بێڕێزییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٤ ساعه‌ت لێپرسینه‌وه‌یان لێ كردوون. پاشان به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد كراون. جێگای ئاماژه‌یه له مانگه‌کانی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی گوشاری زۆری بۆ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان هێناوه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی بانگهێشت، لێپرسینه‌وه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كردووه و هه‌وڵی ترساندنی بنه‌ماڵه‌كانیانی داوه.