لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەدوای بڵاوكردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە وشکبوونی دهریاچهی ورمێ، ژمارەیەک هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لە شارە جیاجیاکان بانگهێشت یان دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی ئازەربایجان لە ئێران، ناوی ١٧ کەس لەو هاووڵاتیانەی بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بارەی ئەو دەستبەسەرکردنانە و هۆکاری بهندكران و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەكیان بڵاو نەکردووەتەوە. هەروەها بە پشتبەستن بەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە هەندێک شار لەوانە تەورێز، ورمێ، ئەردەبیل و زەنجان، کەشێکی ئەمنی هەیە و هێزی پاسەوانی تایبەت و سپای پاسداران لەو شارانەدا جێگیر كراون.