ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “نه‌جمه‌دین عیسازاده” و “هێدی عه‌بدۆلبه‌خت” خه‌ڵكی گوندی “بێمزه‌ڕه‌ت”ی سه‌ر به شاری شنۆ و لاوێكی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “كامبیز نه‌دیمی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو لاوه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی بنه‌ماڵه‌كه‌یان دا گرتبوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه، “نه‌جمه‌دین” و “هێدی” پاش سه‌ردانیان بۆ ئیتلاعاتی سپای شنۆ، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “گازرخانی” سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی “كامبیز نه‌دیمی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كرا.
