به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، “ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده” باوكی گیانبه‌ختكردوو “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” و كچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه بانگهێشت كران و “سه‌فا عائێلی” خاڵۆی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان به‌یانی چوارشه‌ممه په‌یوه‌ندی تهلهفوونی گرتووه به “ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده” و كه‌چه‌كی و هه‌ر دووكیانی بانگهێشت كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه نه‌كه‌ن، ئه‌وه خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سه‌فا عائێلی” خاڵۆی “ژینا ئه‌مینی” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی دا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
