دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی هادی جامعی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و ئه‌بووبه‌كر ئیراندووست ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو شارومه‌نده به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٣٠ چالاكی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.