به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، حكووومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٥ دا به‌لانیكه‌م ٩٥ ڕۆژنامه‌وانی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، سه‌پاندنی دۆخی ئه‌منیه‌تی به سه‌ر میدیاكان و كۆمه‌ڵگا، سانسۆڕ، درووستكردنی ئاسته‌نگی بۆ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌ركوت، ڕفاندن، زیندانیكردن و هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ڕۆژنامه‌وانان، درێژه‌دان به چالاكی بۆ هه‌واڵنێران و ڕۆژنامه‌وانان سه‌خت كردووه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین ڕۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و زیندانی كراون.