کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ ڕۆژنامه‌نووس له‌ ئێران

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ ڕۆژنامه‌نووس له‌ ئێران 1

ئه‌نجومه‌نی سنفی ڕۆژنامه‌نووسانی تاران ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ ڕاپۆرتێكدا هه‌واڵی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ ڕۆژنامه‌وانی پشتڕاست كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ناسنامه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بریتیه‌ له‌: “نیلووفه‌ر حامیدی،فاتمه‌ ڕه‌جه‌بی،عه‌لیڕه‌زا خۆشبه‌خت،موجته‌با ڕه‌حیمی،ویدا ڕه‌ببانی،ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی،ئێلناز محه‌ممه‌دی،حامید شه‌فیعیویه‌لدا مۆعه‌یه‌ری“. له‌و ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ پشكنینی ماڵه‌كانیان كراوه‌ و ئه‌و كاره‌ به‌ نایاسایی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: ناكرێت ڕۆژنامه‌نووسان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ هه‌واڵه‌كانیان به‌ شێوه‌ی درووست باس كردووه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت و ئاسته‌نگیان بۆ ساز بكرێت.