کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندیسینگانی سه‌ر به‌شاری شنۆ به‌ناویكازم تابناكله‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت و دواجار ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌یان به‌بێ نیشاندانی حۆكمی قه‌زایی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه‌ و پاش لێپرسینه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.