ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، هونه‌رمه‌ندێكی بواری ڕه‌پ به ناوی “بێهراد عه‌لی كناری” خه‌ڵكی ئه‌هواز و ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی “عالیه موته‌لب زاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت كراون.
“بێهراد عه‌لی كه‌ناری” كه پێشتر و سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “حه‌یس نه‌جه‌فی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئه‌مجاره به بیانووی دانانی بابه‌ت له‌سه‌ر مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها “عه‌لیه موته‌لب زاده” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌تای ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی حسابی بانكی “شیرین نه‌جه‌فی” خۆشكی نه‌مر “حه‌دیس نه‌جه‌فی” به بیانووی كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی داخستووه.