سه‌رۆكی پۆلیسی فه‌تای ئوستانی بووشێهر هه‌واڵی بانگهێشت و به‌ندكرانی ١٦ چالاكی بواری مودلینگ و “ته‌ڕاحی لیباس”ی به بیانووی بڵاوكردنه‌وه بابه‌تی تاوانبارانه و ته‌بلیغ بۆ بێ حیجابی پشتڕاست كردۆته‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئوستانی بووشێهر، ئه‌و ١٦ كه‌سه ئه‌ندامانی باندێك بوون كه وێنه‌ی ته‌بلێغیان به بێ ڕه‌چاوكردنی حیجابی زۆره‌ملێ هاوشێوه‌ی په‌خشانه خارجیه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردۆته‌وه. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی حیجاب و عیفاف له‌لایه‌ن مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خوێندكاران، كاسبكاران و بازاڕیان و كچان و كۆڕانی كۆمه‌ڵگا زیادی كردووه و له هه‌مان كاتدا به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا گۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
