کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی یونس ئازادبه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌

بانگهێشتی یونس ئازادبه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ 1

ڕۆژی ڕابردوو،یونس ئازادبه‌رچالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری گیلان، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پێندراوه، بانگهێشت كراوه و پێویسته‌ له‌ ده‌ ڕۆژی داهاتوودا خۆی ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بكات‌.

ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری ڕه‌شته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، حوكمی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ و هه‌روه‌ها به‌ تۆمه‌تیبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، حوكمی ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی شه‌ستی زایینییه‌ و زیاتر له‌ ١٠ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمدا به‌ندكراوه‌.