یه‌كێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به ناوی “كرامه‌ت پام” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، له لایه‌ن دادسه‌رای گشتیی شارستانی شووشه‌وه بانگ كرا.
به پێی ئه‌م بانگهێشتنامه‌یه، ناوبراو ده‌بێ ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ واته ئه‌مڕۆ وێڕای كه‌سێكی دیكه له كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ناوی “حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی” له لقی ٥ی ئه‌م دادسه‌رایه ئاماده بێت. له‌م ئیبلاغییه‌دا هاتووه “كرامه‌ت پام” به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” بانگ كراوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا، “حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی” له‌ڕێگه‌ی بانگهێشت نامه‌یه‌كه‌وه، بانگ كرابوو بۆ دادگای شارستانی شووش.