به‌پێی زانیارییه‌كان، “یاسر ڕه‌حمانی ڕاد” پزیشكی ئازادیخوازی خه‌ڵكی ڕومشكان له پارێزگای لوڕستان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشت كراوه.
“یاسر ڕه‌حمانی ڕاد” ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی له شاری خۆڕه‌م ئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك و نیو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.ناوبراو ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به بیانووی سارێژكردنی برینی خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ دوو پزیشكی دیكه له شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
